87
ک.م.م.ک:
یەکشەممە ١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، فەرهاد سەلیمی چالاکی مەدەنی و زیندانی بیروباوەڕی ٤٥ساڵ تەمەنی خەڵکی سەقز بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحەسار ڕاگوازرا.
شیاوی باسە، ناوبراو بەتۆمەتی ئەفساد فی الارض، پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات، ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان و محاربە لە گەڵ هاوڵاتیان ئەنوەر خزری، قاسم ئابستە، داوود عەبدوڵاهی، خوسرەو بەشارەت، کامەران شێخە و ئەیووب کەریمی ڕۆژی ١٦ی سەرماوەزی ٢٧٠٩ی کوردی، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
شیاوی بادە، پاش ئێعدامی هاوڵاتیان قاسم ئابستە، داوود عەبدوڵاهت و ئەیووب کەرەمی لە سەرەتای بەفرانباری ئەمساڵ، هاوڵاتی فەرهاد سەلیمی لەگەڵ هاوڵاتیانی دیکە خوسرەو بەشارەت، کامران شێخە و ئەنوەر خزری دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن.
ق.ش