بزوتنەوەی شورایی وکرێکاری

گرینگی ئەم رۆژەی ١ی ئایار لە هاوخەباتی ناوخۆیی،ناوچەیی و جیهانی کرێکارانە بۆ دەربرینی ویست و داوخوازەکانیان

بەرزو بەڕێز بێت تێکۆشانی یەکگرتوانەی چینایەتی چینی کرێکار لە ١ی ئایار دا :بەم بۆنەیەوە پرسیاری ئەم جارەی ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی کەئاراستەی چەندین کەسایەتی  کردووە بەم جۆرەیە : یادکردنەوە و بەرز ڕاگرتنی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار گرینگی چی هەیە کەئەو یاد کردنەوە نەبێتە گەشەی تێکۆشانی هاوپشتی،لەکاتێکدا کرێکاران وزەحمەتکێشان لەژێر هەڕەشەی مەرگی برسێتی وهەژاری و بێ مافی دا ژیان بگوەزرێنن؟)،وەڵامی هاوڕێ یان بەچەند بەشێک لەم گۆشەیەوە بڵاودەکرێتەوە.

پیرۆزبێت ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار

حەسەن رەحمان پەناە :

ئهوهڵی مانگی مهی ڕۆژی جیهانیی خەباتی هاوبەشی كرێكارانی جیهانە ‌. لهم ڕۆژهدا لهگۆشهو كهناری جیهان، دوو بهرهی دژبهیهكی كار و سهرمایهلهههموو كاتێك زیاتر ڕیزی چینایهتیی خۆیان نومایش دهدهن. لهم ڕۆژهدا لهڕیزی كار و ئینسانییهتدا، ڕهگهز، ئایین، نهتهوه، زمان، ئاڵا و جیاوازیی جنسییهتی، وهلادهندرێن.  ڕهنگی پێست و چاو، بیانی بوون و خۆجێیی بوون، پیاو یان ژن بوون، هیچكامیان نهبهئیمتیاز و نهبهكهم ههژماردهناكرێن. ڕیزی ئینسانییهت بهههڵگرتنی ئاڵای سوور و مشتی گرێ دراو و بهدرووشمی یهكگرتوویی خوڵقێنیكرێكارانی جیهان یهكگرنكهچرای ڕێنمای كرێكارانی وشیار و كۆمۆنیستهكانهلهنهبهردی چینایهتیی بۆ ئازادی و ڕزگاری، دهست دهدهنهڕێپێوان. لهم ڕۆژهدا چینی كرێكار لهوڵاتهجۆراوجۆرهكانی جیهان، خواست و داخوازیی چینایهتی، پیشهیی، كۆمهڵایهتی، ئابووری و سیاسیی خۆی كهداخوازیی زۆربهی كۆمهڵگایه، لهوانهدژایهتی لهگهڵ نیزامی دژهمرۆڤی سهرمایهداری، ههڵوهشاندنهوهی كاری كرێگهرتهو چهوساندنهوهی مرۆڤ بهدهستی مرۆڤ، بهرابهریی رەگەزی، دژایهتی لهگهڵ میلیتاریسم و شهڕ و كوشتنی ڕۆژانهی ئیسانهكان، دژایهتی لهگهڵ كاری منداڵان و منداڵ ئازاری، دژایهتی لهگهڵ لهناوبردنی ڕۆژانهی ژینگه، دیفاع لهئازادیی ڕادهربڕین، ئهندێشه، ڕێكخراو و زۆر داوخوازی دیکە ، لهكۆبوونهوهكانی خۆیاندا هاوار دهكهن. لهم ڕۆژهدا پرۆلتاریای شۆڕشێگڕ و وشیار، وهك گۆڕهەڵكهنانی نیزامی سهرمایهداری، مژدهی جیهانێكی دیكهدهدهن، جیهانی سۆسیالیزم و دهسهڵاتی كرێكاران. جیهانێك كهلهژێر كۆنتڕۆڵی زۆربهی بهرههمهێنهرانیدا ئیدارهبكرێت نهكهمینهیهكی مفتهخۆر و چهوسێنهری ئێستا.

لهبهرامبهر ئهم ڕیزهلێواولێو لهئینسانییهت و یهكسانی خوازییه‌‌دا، سهرمایهداران و دهوڵهتی لایهنگری ئهوان بهیاسا و ناوهند و پاسەوانەکانی بەكردهوهدەرهێنانی، داەدوەری و داڕشتنی یاسا، بهپۆلیس و دهزگای سهركوتگهر و ئهمنی، بهپاپ و كلیسا، بهئاخوند و ڕۆوزهخوێن و فریوكارانی پیشهیی، بهكهنیسهو خاخام، بهپۆلیس و ئهسب و سهگی ڕاهاتوو، بهزیندان، ئهشكهنجهگهر، جهلاد و دهیان ئامراز و کەرەستەی دیكهی سهركوت و دواكهوتوویی، لهبهرامبهر كرێكاران و مرۆڤایهتیی ئازادیخواز كهخوازیاری گۆڕینی جیهانی ئێستا و دامهزراندنی دنیایهكی دیكهیه، بهڕیز دهبێت و ڕوخساری دژهمرۆیی خۆی نیشان دهدات.

ئهمڕۆ بورژوازی لهههموو كاتێك زیاتر، كۆمهڵگای مرۆڤی بهرهو ههڵدێر بردووهو دهبات. سهران و دهسهڵاتدارانی وڵاتانی ئیمپریالیستی، جههەنهمێك كهئهمڕۆ بهبهرهكهتینێئۆلیبرالیسمپێكیان هێناوه، لهههموو كاتێك زیاتر، ناكۆكیی چینایهتییان ئاشكراتر  و مهودای نێوان سهروهت و ههژارییان بهرینتر كردووه‌.

سهرمایهداریی نێئۆلیبرال و ههوسارپساو، دهستدرێژییهكانی بۆسهر دوایین دهستكهوتهكانی مرۆڤ و بهتایبهت چینی كرێكار لهپانتایی جیهانیدا لهبهرئاورد لهگهڵ سهدهی ڕابردوو توندتر كردهوه‌. چوونهسهرهوهی سهعاتی كار و هاتنهخوارهوهی ئاستی حهقدهستهكان، چوونهسهرهوهی تهمهنی خانهنشینی، دهركردنی ڕۆژانهی كرێكاران لهكاری دایم و گۆڕینی گرێبهستهڕهسمییهكان بهگرێبهستی كاتی، كهڵك وهگرتنی زیاتر لههێزی كاری منداڵانی كرێكار بهحهقدهستی یهكجار كهم، پهرهسهندنی دیاردهی منداڵانی سهرشهقام، هاتنهخوارهوهی ئاستی خزمهتگوزاریی دهوڵهتی و ئیمكاناتی ڕێفاهی و دهرمانیی خهڵك، توندبوونهوهی بێ وێنهی ڕهوتی پیس بوون و تێكدانی ژینگهو چوونهسهرهوهی مهترسیی جیدی دژبهشوێنی ژیانی گشت مرۆڤایهتی و باقیی بوونهوهرهزیندووهكان، بههێزبوونی بناژۆخوازیی ئایینی، ڕاسیسم، ڕهگهزپهرهستی و دژایهتیی لهگهڵ پهنابهر و بیانی، ڕوخساری ئێستای نیزامی سهرمایهداری و نێئۆلیبرالیسمی چهند دهیهی ڕابردوومان بهئاشكرا و زیاتر لهههموو كاتێك نیشان دهدات.

سهرهڕای ئهو حهقیقهتانهی كهباسیان لێكرا، سهبارهت بهسهرمایهدرایی نێئۆلیبرال و زیانهكانی بۆ مرۆڤایهتی، لهماوهی ١٥ مانگی ڕابردوودا، بڵاوبوونهوهی جیهانیی كۆویدی ١٩، كهههتا ئێستا پتر له١٣٠ ملیۆن مرۆڤی گیردهكردووهو زیاتر له٣ ملیۆن و پەنجاە هەزاركهسیشی كردووهتهقوربانی، پتر لهههموو كاتێك لاوازی و بێتوانایی نیزامی سهرمایهداریی لهوڵامدانهوهبهكێشهو گرفتهجیهانی و ناوخۆییهكانی ئاشكرا كرد‌. قهیرانی كۆرۆنا بهردهوام درێژهی ههیهو زۆرترین زیانی گیانیی ئهم ویرووسه، بهسهر كرێكاران و توێژهههژارهكانی كۆمهڵگادا سهپاوه‌. بهدهر لهتهڵهفاتی گیانی، زۆرترین زیانی مادی و بێكاری ئهم ویرووسهوهبهر كرێكاران و بنهماڵهكانیان كهوتووه‌. لهماوهی ٩ مانگی سهرهتای ساڵی ٢٠٢٠، لهدهورانی كۆرۆنادا بهشێوهی مامناوهند ٣٣٢ ملیۆن پیشهی تهواو وهخت لهئاستی جیهاندا لهناوچوون. بهپێی ئاماری ڕێكخراوی جیهانیی كار، ١٤٣ ملیۆن پیشهلهو وڵاتانهلهناوچوون كهداهاتی مامناوەندی لهخوارێیان ههیه‌.  ههروهها ١٢٨ ملیۆن پیشهلهوڵاتانی خاوهن داهاتی مامناوهندی لهسهرێ و ٤٣ ملیۆن پیشهش لهوڵاتانی دهوڵهتهمهند لهناوچوون.

بهڵام لهو جهمسهرهی دیكهی كۆمهڵگادا، لهڕیزی دهوڵهمهندان و ملیاردێرهكاندا، كهسهروهتی ٨ كهسیان بهرابهرهلهگهڵ سهروهتی ٣ ملیارد و ٥٠٠ ههزار مرۆڤ، ڕاپۆرتی ناوهندهجیهانییهكان گهلێك حهقیقهتی دیكهمان پێ نیشان دهدهن. بهپێی ڕاپۆرتی بانكییوو بی ئێسلهسویس،سهروهتی ملیاردێرهكانی جیهان لهوپهڕی گشتگیر بوونی كۆرۆنادا گهشهیهكی بهرچاوی بووه‌“. بهپێی ئهم ڕاپۆرته‌ “لهنێوان مانگهكانی ئاوریل تا ژووئیهی ساڵی ٢٠٢٠، دارایی دهوڵهمهندهگهورهكانی جیهان پتر لهیهك چوارهم (واته٢٧ و نیو لهسهد) چووهتهسهرێ و گهیشتووهتهڕێكۆردی ١٠ تریلیۆن و ٢٠٠ ملیارد دۆلار“. ههروهها ڕاپۆرتهكهباس لهوهدهكات كه‌ “میلیاردێرهكان زیاتر لهههمووان لهڕێگهی زیندوو كردنهوهی بازاڕهكانی سههام، پاش ڕاگهیاندنی بهستهی یارمهتیی دهوڵهتهكان قازانجیان كردووه‌ “.

ئهم ڕێكۆردهلهحاڵێكدا تۆمار كراوهكهبهپێی ڕاپۆرتهكان لهوپهڕی بڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنادا، ملیۆنان كهس بههۆی بڵاوبوونهوهی كۆرۆنا و داخستنی ئیش و كارهكان و دهركردنی بهكۆمهڵ، پیشهكانیان لهدهست داوه و بهوهرگرتنی یارمهتییهكی بێ بایهخی دهوڵهتی كهلهزۆرێك لهوڵاتانی دیكتاتۆرلێدراو، وهها یارمهتی گهلێك یهكجار كهم و یان ههر بوونیان نییه، ژیان بهسهر دهبهن.

ئاماریڕاگهیهندراوی ناوهندهسهرمایهدارییهكان کهكهمتر له١٠رۆژ بۆ ئهوهڵی مانگی مهی ڕۆژی جیهانیی كرێكار ماوە ، ڕاستییهكانی جیهانی ئهمڕۆ واتهكهڵهكهبوونی سهروهت لهدهست كهمینهیهكی یهكجار بچووكی ١ لهسهدی و داسهپانی ههژاری بهسهر ٩٩ لهسهد لهدانیشتووانی گۆی زهویمان پێ نیشان دهدهن. لهوهها باروودۆخێكدا ڕۆژی جیهانیی كرێكاری ئهمساڵ، ڕۆژی كهیفهرخواستی ئهم چینهجیهانییهدژبهگشت نیزامی چهوسێنهر و دژهمرۆیی سهرمایهدارییه‌. ئهگهر بڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا و لهبهرچاوگرتنی سڵامهت و تهندرووستیی كۆمهڵگا، ڕێگهبهحزووری ملیۆنیی كرێكاران لهپێنج قاڕهكهی جیهان بۆ خۆپیشاندان نادات، بهڵام چینی كرێكار لهههموو دهرفهت و ئامرازێك بۆ موحاكمهی سهرمایهداری و دهوڵهتهكانیان، هێنانهگۆڕی خواست و داخوازیی ئابووری، كۆمهڵایهتی، سیاسی، تهندرووستی و دهرمانیی خۆی پێویستە كهڵك وهربگرێ. ئهمڕۆ لهههموو كاتێك زیاتر گهنیویی سهرمایهداری، بۆنبهست و بهرهو نابوودی بردنی مرۆڤ و سرووشت لهلایهن ئهم نیزامهوهدهبیندرێ.  لهئهوهڵی مانگی مهیدا، چینی کرێکاری جیهان بهدرووشمی نا بۆ بهربهرییهتی سهرمایهداری و بەڵێ بۆ پێكهێنانی كۆمهڵگای ئازاد و بهرابهری سۆسیالیستی، عهزم و ئیرادەی شۆڕشگێڕانهی خۆی بۆ لهگۆڕنانی ئهم نیزامهنیشان دهدات.

کوردستانیش وەک هەر کۆمەڵگایەکی دیکە لە جیهانی ئەمرۆدا ،کۆمەڵگایەکی سەرمایەداری و چینایەتییە. نئولیبرالیزمی جیهانی لەم گۆشەی گۆی زەویش قسەی یەکەم دەکات . کەڵکە بوونی سەرمایە لە دەست کەمایەتییکی کەم،  و هەژاری لە دەست زۆرینەی جەماوەر، سیمای ئەم کۆمەڵگام پێ نیشان دەدات.

لە رۆژی ئەوەڵی مانگی مەی ئەمسالیش ، گرینگی ئەم رۆژە لە هاوخەباتی ناوخۆیی ، ناوچەیی و جیهانی کرێکارانە بۆ دەربرینی ویست و داوخوازەکانیان. ئەمساڵ پێویستە کرێكارانی کوردستان وێرای دەربرینی هاوپەشتی و هاوخەباتی چینایەتی خۆیان لەگەڵ کرێکارانی جیهان، ویست و داخوازەکانی خۆیشیان بەرەورووی دەسەڵات و خاوەنکاران رابگەینن . خواست گەلی هەنووکەی وەک :

دابینکردنی واکسینی دژە کرونای ستاندارد ، خۆرایی و بە پەلە بۆ هەموو دانیشتوان.

کار یا بیمەی بێکاری بۆ هەموو کرێکارانی ژن و پیاو لە ١٨ سال تەمەنەوە.

بێهداشت ، دەرمان و بیمەی سلامەت و کۆمەڵایەتی بۆ هەموو دانیشتوانی کۆمەڵگا.

دانی مووچەی مانگانە گۆنجاو بە پێ ژمارەی بنەماڵە و هەڵاوسانی ئابووری.

پەسندکردنی یاسای کار بە بەشداری نوێنەرانی راستەقینەی کرێکاران و کارپێکردنی لە ئاستی کۆمەڵگا.

یەکسانی ژن و پیاو لە یاسا و بە کردوە. بەربەرەکانی لێبراوانە دژ بە کوشتنی ژنان یا دەژایەتی لە گەڵ رێگا خۆشکردن بۆ خۆکوشی ژنان.سزای توندی یاسای دژ بە پیاوانی ژن کوژ. قەدەغەکردنی فرەژنی لە کۆمەڵگا.

خەباتی لێبروانە دژ بە گەندڵی و گەندەڵکاران و سپاردنی تاوانباران بە مەحکەمە.

هوشیاری ، رێکخراو بوون ، بەرنامە و رێبەری دووربین و لێبراوی کرێکارانی پیشرەو و کۆمۆنیستەکان ، دەتوانێت زامەنی بە دەست هێنانی ویست و داوخوازی کرێکاران و زۆرینەی کۆمەڵگا بێت.

پیرۆز بێت ئەوەڵی مانگی مەی رۆژی جیهانی کرێکاران

مطالب مرتبط