بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکانی میانمار و تووندبوونەوەی سەرکوتگەری

ڕۆژی چوارشەممە 18ی مانگی خاکەلێوە، لە درێژەی ناڕەزایەتییەکان بە کودتا لە وڵاتی میانمار، لانیکەم 7 کەس بە تەقەی ڕاستەخۆی هێزە چەکدارەکان گیانیان لە دەست دا.

ئەرتەشی میانمار لە یەکەمی مانگی فێورییەی 2020وە کودتای کردوو و دەوڵەتی ئەو وڵاتەی لە سەر کار لابرد. لەو کاتەوە تا ئێستا میانمار هەموو ڕۆژێک شاهیدی خۆپێشاندانی ناڕازەیتی کۆمەڵانی خەڵکە. ڕێکخراوەکانی داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ باس لە کوژرانی زیاد لە 580 کەس دەکەن. نیزامیانی بە دەسەڵات گەیشتوو تا ئێستا لە بەرانبەر ناڕەزایەتییەکان و گوشارە نێونەتەوەییەکان هیچ پاشەکشەیەکیان نەکردووە.

You may also like...