خانه‌نشینكراوان، به‌شی هه‌ژار و زیانهه‌ڵگری كۆمه‌ڵگای ئێران

خانهنشینكراوان لهزومرهی توێژهبێبهشهكانی كۆمهڵی ئێرانن. لهماوهی ساڵانی ڕابردوودا بزووتنهوهی خانهنشینكراوان لهناڕهزایهتی بهباروودۆخی زاڵ، یهكێك لهبزووتنهوه پێشڕهوهكانی ئێران بووه‌. كهمتر ڕۆژێك ههیهكهلهتاران و گۆشهو كهناری ئێران شایهدی كۆبوونهوهی ناڕهزایهتیی خانهنشینكراوان نهبین. ئهم كۆبوونهوانهبههێز و جهماوهرین و لهلایهن كرێكاران و جهماوهری ناڕازییهوهپشتیوانییان لێدهكرێ. داخوازییهكانی خوارهوهكهلهكۆبوونهوهگهورهكانی خانهنشینكراواندا هاتووهنهته‌‌ گۆڕێ و تهئید كراون، لهزومرهی خواستهسهرهتاییهكانی خانهنشینكراوانن:

زیاد كردنی حقووقی خانهنشینكراوان بهپێی ههزینهی بنهماڵهیهكی چوار كهسی و گونجاو لهگهڵ خۆشبژێویی لانیكهم لهئاستی كۆمهڵدا كهمامناوهندی ئهم ڕهقهمهلهنیوهی یهكهمی ساڵی ١٤٠٠دا سێزدهملیۆن تمهنه‌. لهبهرچاوگرتنی حهقی سهختیی كار لهئهحكامی خانهنشینكراواندا. تهرخان كردنی ناوهندی دهرمانی، ڕێفاهی، تهفریحی فهرههنگی و مهسكهنی گونجاو بۆ خانهنشینكراون. مافی پێكهێنانی ڕێكخراوی سهربهخۆ و ئازادیی كۆبوونهوه، ناڕهزایهتی و نهخستنه‌‌ ژێر چاوهدێریی قهزایی و ئهمنییهتیی ناڕازیان و ئازادیی گشت چالاكییهكانی خانهنشینكراوان. چاوهدێریی نوێنهرانی ههڵبژێردراوی خانهنشینكراوان بهسهر بهڕێوهبهرایهتیی سندووقهكانی خانهنشینی و باقیی ناوهندهپهیوهندیدارهكان بهخانهنشینكراوان و سازمانی تهئمینی ئیجتماعی.

بهپێی ئامارهكان لهئێران پتر له٤ ملیۆن خانهنشینكراوی كیشوهری و لهشكری بوونی ههیهكهنیسبهتی بهگشت جهمعییهتی ئێران ڕهقهمێكی نزیك به ٥ لهسهدهو یان بهواتایهكیتر لهههر ٢٠ كهس، یهك كهس خانهنشینكراوه‌. ئهم ئامارهلهچاو وڵاتانێك كهجهمعییهتیان كهمتر لهئێرانهبهڵام ئامارهكانیان واقعیترهو مافی كۆمهڵایهتیی خانهنشینكراوان بهپێی یاسا دابین دهكرێت، یهكجار كهم و گومانههڵگره‌. ‌بۆ نموونهلهوڵاتی بریتانیا نزیك ١١ لهسهدی جهمعییهت لهتهمهنی خانهنشینیدا ٦٥ ساڵ بۆ سهرهوهن، واتهلهجهمعییهتی نزیك به٦٧ ملیۆن كهسیی ئهم وڵاتهلهههر ٦ كهس، یهك كهس خانهنشینكراوه‌. وڵاتی توركییهبهجهمعییهتی ٨٢ ملیۆنییهوهلهساڵی ٢٠١٦ واتهپێنج ساڵ لهمهوبهر ١١ ملیۆن خانهنشینكراوی ههبوو. ئهوهش لهحاڵێكدایهكهجهمعییهتی ئێران و توركییهو پێكهاتهی تهمهنی جهمعییهتهكهیان جیاوازییهكی زۆری نییه‌.

لهكۆماری ئیسلامیدا ژنانی ناوماڵ زۆر بهدهگمهن حقوقی خانهنشینیان بهر دهكهوێ و بهلهبهرچاوگرتنی ڕێژهی یهكجار لهسهرێی بێكاری بهتایبهت لهناو ژناندا، ئاماری واقعیی كهسانێك كهلهتهمهنی خانهنشینی دان لهئاماری دهوڵهتیدا ڕهنگدانهوهی نییه، ئهگینا چۆن دهبێت لهئێران لهههر ٢٠ كهس یهك كهس خانهنشینكراو بێت، بهڵام بۆ نموونهلهوڵاتانی توركییهو بریتانیا،  لهههر ٦ كهس یهك كهس خانهنشینكراو بێت!

ئهگهر ئاماری ورد و جێگای متمانهلهژمارهی خانهنشینكراوان لهبهردهست دابوایه، ئهگهر ژنانێك كهكاری ناو ماڵ دهكهن و یان بێكارن، ئهگهر پیاوانێك كهبهتهمهنی ٦٥ ساڵی گهیشتوون لهم ئامارهدا گونجابوایه، تهنانهت ئهگهر پێكهاتهی جهمعییهتیی ئێران لاوتریش بوایه، نزیك به١٠ ملیۆن خانهنشینكراومان لهئێران دهبوو.

لانیكهمی حهقدهستی خانهنشینی چوار ملیۆن و ٣٠٠ ههزار تمهن لهمانگ دایه، كهبهپێی ئامارهكان ههزینهی مهسكهنی گونجاو لانیكهم ٥٠ تا ٦٥ لهسهدی حقوقی خانهنشینكراوانهو ههزینهیخۆراك تهنیا لهماوهی چهند مانگی ڕابردوودا نزیك به٣٠ لهسهد چووهتهسهرێ. گرانی، تهوهرۆم، داهاتی نهگۆڕ و دابهزینی ئهرزشی پووڵی ئێران لهلایهكهوهو گرانیی بهردهوامی ههموو كاڵا و خزمهتگوزارییهپێویستهكان لهلایهكی دیكهوه، بووهتههۆی ههژاریی و گوزهرانی سهختی بهشێكی زۆر لهخانهنشینكراوان و بهساڵاچووان. هێندێك لهماددهخۆراكییهكان لهوانهماسی لهسهر سفرهی خانهنشینكراوان نهماوهو خواردنی گۆشتیش یهكجار كهم بووهتهوه‌. شیرهمهنی و هێلكهكهخواردنی سهرهكیی بهشی ههژاری كۆمهڵگایه، لهگهڵ چوونهسهرهوهی قیمهتی ٣٠ لهسهدی بهرهوڕوو بووهتهوه‌. خزمهتگوزارییهكانی وهك ئاو، بهرق، گاز، تهلهفون و ئینتێرنێت لانیكهم ٤٠٠ ههزار تمهن لهحقوقی بنهماڵهیهكی چوار كهسی بهخۆیان تهرخان دهكهن.

زۆرێك لهخانهنشینكراوان پاش ٣٠ ساڵ كار، لهتهمهنی ٦٠ ساڵیدا ناچارن بۆ دابین كردنی ژیانی خۆیان و بنهماڵهكهیان، وهشوێن پیشهیهكی نوێ بكهون و یان ههژاری و فهلاكهتی زیاتر تهحهمول بكهن. خانهنشینكراوان لهگهڵ كێشهو گرفتی ئابووری، ڕووحی و بنهماڵهیی فراوان بهرهوڕوون. دابین كردنی ههزینهی منداڵانێك كههێشتا سهربهخۆ ناژین، دابین كردنی ههزینهی خوێندن و هاوسهرگیریی ڕۆڵهكانیان، حقوقی نهگۆڕ و دابهزینی ئهرزشی پووڵی ئێران تهنیا چهند نموونهلهم كێشانهن.

كێشهیهكی سهرهكیی دیكهی خانهنشینكراوان گرانیی لهڕادهبهدهری دهرمان و خزمهتگوازریی پزیشكییه، بهتایبهت بۆ كهسانی بهتهمهن كهلهگهڵ كێشهی گهورهو چكۆلهی جهستهیی و دهروونی بهرهوڕوون.

خانهنشینكراوان ئهگهر شانسیان بێت و نهخۆشییهكی جیدی و پڕههزینهیان نهبێت ترس و نیگهرانییان كهمتره، بهڵام ئهگهر ههزینهی دهرمانهكهیان لهسهرێ بێت و لهخزمهتگوزاریی دهوڵهتیش بێبهری بن، بهداخهوهمهرگی پێشوهخت و یان ههژاریی بێسنوور چاوهڕوانیان دهكات.

ڕێژهی لهسهرێی بێكاری لهناو لاوان و تهنانهت لاوانی خاوهن بڕوانامهی زانكۆ كێشهیهكی دیكهی ڕووحی و ماڵیی توێژی كهم داهاتی خانهنشینكراوانه‌. لاوانێك كهناچارن لهگهڵ دایك و باوكیان لهماڵێدا بمێننهوهو بههۆی بێكاریهوهئیمكانی ژیانی سهربهخۆ و هاوبهشیان نییه‌.

گیروگرفتهكانی دیكهی لاوان لهوانهئێعتیاد، خهمۆكی، توندوتیژی و تهنانهت دهخاڵهتی حكوومهت و پۆلیس لهژیانی لاوان و دهستبهسهر كردنیان بههۆكاری سیاسی یان كۆمهڵایهتی، لهمهشخهڵهكانی دیكهیدایك و باوكانی بهتهمهنن.

شێوازی ههڵسووكهوت لهگهڵ بهسهڵاچووان، منداڵان، ژنان و كهم ئهندامان لهههر كۆمهڵگایهكدا یهكێك لهپێوهرهسهرهكییهكانی ئاستی ئینسانی و دیمۆكراتیك بوونی ئهو سیستمهسیاسییه و یهكێك لهپێوانهگرینگهكانی مافی ئینسانهلهئاستی كۆمهڵدا كهحكوومهتی ئیسلامی لهههموو ئهم بوارانهدا یهكێك لهكۆنهپهرست ترین و گهندهڵترین سیستمهسیاسییهكانهلهئاستی جیهاندا.

خانهنشینكراوان مافی خۆیانهكهپاش ساڵانێكی دوورودرێژ كار و ڕهنج، لهئهمنییهت و ڕێفاهدا بژین و مهشخهڵهی دابین كردنی دهرمان و خواردن و سهرپهنای گونجاویان نهبێت.

مطالب مرتبط