درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری

ڕۆژی چوراشه‌ممه ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ دانیشتووانی ئۆستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ قه‌یرانی ئاو و وه‌شكه‌ساڵی هه‌روه‌ها  سیاسه‌ته‌ غه‌ڵه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان، له‌ مه‌یدانه‌كانیئیمام زاده‌گان،حه‌كیمیه‌ خاتوونوحه‌لیمه‌ی ئه‌ شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.

هاووڵاتییانی به‌شداربوو به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ گه‌ڵاڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و ناوچه‌ بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ ده‌ربڕی  و خوازیاری ده‌ستبه‌جی ڕاگرتنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ بوون. به‌ پێی زانیارییه‌كان ١.٩٦ له‌ سه‌دی ڕووبه‌ری ئه‌و ئۆستانه‌ گیرووده‌ی وشكه‌ساڵی بووه‌ و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی تووشی گیر و گرفتی زۆر كردووه‌.

مطالب مرتبط