ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی دوو هاووڵاتی له‌ شاری شنۆ

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانیئۆمید تایوجه‌عفه‌ر حه‌سه‌ن پوورخه‌ڵكی ئاواییكانی ڕه‌شی سه‌ر به‌ شاری شنۆ، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعلاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،ئۆ مید تایپێشتر و له‌ ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای ٢ ساڵ به‌ندكران، ئازاد كرا. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ چاره‌نووس و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌م دوو هاووڵاتییه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستا نییه‌.

You may also like...