ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی مه‌ریوان

رۆژی چوارشەممە 18ی خاکەڵێوە، هاووڵاتییه‌ك به‌ناویڕێبوار پەروازەخه‌ڵكی گۆندینێیسەربە شاری مەریوان لە لایەن هێزەكانی ئیداره‌ی ئیتڵاعاته‌وه‌ دەسبەسەر کرا.

جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ هۆکاری دەستبەسەر كرانی  ئەم هاوڵاتییە ناروونه‌ و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو و لە سەرەتای ساڵی نوێ دەیان هاوڵاتی لە لایەن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

سه‌پاندنی حۆكمی چوار ساڵ زیندان به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سه‌قز

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٨ی خاكه‌ڵێوه‌، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندیئێران شای شاری سه‌قز به‌ ناویئه‌مین مه‌لكیله‌ لایه‌ن دادگای كۆمار ئیسلامییه‌وه‌ حۆكمی چوار ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م هاووڵاتییه‌ به‌ تۆمه‌تیئه‌ندامیه‌تی له‌ یه‌كێك له‌حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم  به‌ڕ چوار ساڵ به‌ندكران مه‌حكووم كراوه‌.

You may also like...