سه‌پاندنی ٧ جار سزای به‌ند كرانی هه‌تاهه‌تایی به‌ سه‌رهاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ورمێ له‌ تۆركییه‌

بە پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ بە ناویئازاد سادقی فەڕماوەی سێ ساڵە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکییه‌وە دەستبەسەر و لە زیندانی ناوەندیی شاری باتمانی باکووری کوردستان حۆكمی حەوت جار بەندکرانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپاوه‌.

بە پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ناوبراو لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا چۆتە نێو ریزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ( پەکەکە) و دوای سێ ساڵ لەو حیزبە دابڕاوە و خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کردووە.

You may also like...