سێهه‌مین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی به‌ده‌خشانی ئه‌فغانستان

هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌شاریفه‌یزئابادی به‌ده‌خشان له‌ وڵاتی ئه‌فغانستان، كۆمه‌ڵێك له‌ شارۆمەندان و چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ كابۆلی پایته‌خت كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی والی به‌ده‌خشان و مه‌حاكمه‌ی له‌ لایه‌ن دادگا‌ بوون.

ناڕازییان خوازیارن كه‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان بۆ گۆرینی والی ئه‌م وەلایه‌ته‌، والی نو‌ێ له‌ خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ ده‌ست نیشان كات. ناڕازییان له‌ شاریفه‌یزئابادناوه‌ندی ولایه‌تی به‌ده‌خشان، ڕێگه‌كانی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌م شاره‌یان داخست. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٨ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له‌ دانیشتوانی ئه‌م شاره‌ لهبه‌رانبه‌ر بینای والی له‌م شاره‌، كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان  له‌ ئاست به‌دواكه‌وتنی ده‌ست به‌كار بوونی سه‌دیشورئابه‌ك، گرانی نرخی كاره‌با، كه‌می ئاوی خواردنه‌وه‌ و نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت له‌م ولایه‌ته‌ ده‌ربڕی. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ هێزه‌كانی پۆلیس له‌گه‌ڵخۆپیشانده‌ران تێكهه‌ڵچوون و چه‌ندین كه‌س بریندار بوون.

You may also like...