فوئاد کێ بوو؟

ئەوەی لە زاری نەهەنگی ناو ساواکا، خاراوتر بوو

لە ناو زیندانی ئازارا، فیرگەی بیری نوێ پێک هێنان

ئەوەی دژی شەوەزەنگا، بە کردەوە هاتە ئاراو

لە خەباتی ڕەنجدەرانا، ئاسۆی روونی بۆ داهێنان

ئەوەی یەکیەتی جوتیاران، لە هەوەڵین هەنگاوی بوو

کە لە کۆچی مەریوانا، کردیە سەرچاوەی ڕاپەرین

ئەوەی لە دژی زۆرداران زۆرژیرانە وبێ ڕاڕایی

بیری تازەی بۆ ڕزگاری چەوساوەکان کردە پەرژین

ئەو هەتاوە لە ئاسمانی بێ ئەستێرەی بەشمینەتان

خۆرێکی بە تین وگڕی توانەوەی ستەم کاربوو

کە لە ژێر رۆلی پڕ هەستی ڕابەڕێکی بڕوا بەخۆ

چکوارایەکی ناو دڵی کوردستانی چاوکراوەی ڕەنج وکاربوو

دیارە ئەو هزرە پاراوە، وا خاراوی گۆرەپان بوو

کە هێشتاکەش داڕشتنی فیکری تیژی ڕێنوینمانە

بۆ قۆناخی ئەو دەورەیەش سەرچاوەیەکی بە هیزە

چونکە لە ناخی فوئادا، دابێژراوە مشخەڵداری ڕێبازمانە

سوننەت شکێنی ئارمانی ئەو مرۆڤە پێگیرە بوو

سڕینەوەی قاوغی کۆنی ناسیونالیزمی هاوڕابوو

بۆیە هەرجی لەو بیچمە بوو، دژی دەرچوو دژی ویستا

بەڵام داهاتوو دەری خست، کە بیری ئەو بێ هاوتابوو

بە زانیاری بۆچوونی نوێی، بیری کۆنی کپ وسڕکرد

هەر ئەوەش بوو بە ئاسۆی روون، لە ڕابەری داهاتوومان

بۆ ناسین و لیکدانەوە، لە هەڵچوون وداچوونەکان

گەشاوەترین سەرچاوەیە، بۆ بەرەو پێشچوون وهەڵدان

مەخابن ئەو بلیمەتە تەمەنی کورتی بەربەست بوو

بۆ داهێنان وڕاهێنانی زۆرتری چینی بندەست

بەڵام ئەو هەستە پاراوەی ، کە کۆمەڵەی لە سەر داڕشت

لە ناخی دوکتۆر جەعفەرو کاک سدیق وئەوانی تر سا دەری خست

کە درێژەی ڕێبازی روونی ، ئاسۆیەکی وزەبخشی ڕەنجدەرانە

سوسیالیزمی لە ناخایەو توڕهەڵدانی شێوازی کۆن

کە تەنیا هەر ئەو بۆچوونە، هیوابخشە و نجاتدەرە

بۆ دونیای بێ چەوسانەوە، بە مانای وشە یەکسان بوون

یوتەبوری

مطالب مرتبط