كۆبوونه‌وه‌ی كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی

كۆمه‌ڵێك له‌ كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌می ئاو له‌ به‌رانبه‌ر نووسینگه‌ی نوێنه‌ری مه‌جلسی ڕژیم له‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ به‌ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئاست ده‌وڵه‌ت ڕایانگه‌یاند: “ده‌وڵه‌تی بێكه‌فایه‌ت به‌ جێگه‌ی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ و گرفتی خه‌لك، ده‌ڵێن بڕوون دۆعا و نوێژ بكه‌ن”. كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی جه‌ختیان كرده‌و له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌ كۆبوونه‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌ن به‌ داواكارییه‌كانیان. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ چۆمی زایه‌نده‌ڕوود له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا به‌ هۆی وشكه‌ساڵی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی دانیشتووانی ئه‌ ئوستانه‌، هه‌ڵگرتنی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری ئاو له‌ سه‌رچاوه‌كانی ژێر زه‌وی، هه‌روه‌ها سیاسه‌ته‌كانی غه‌له‌تی كۆماری ئیسلامی ڕووله‌ وشكبووندایه‌.

مطالب مرتبط