كۆبوونه‌وه‌ی مرعه‌لیمانی شاغڵ و خانه‌نشینكراو له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

كۆمه‌ڵێك له‌ مرعه‌لیمانی شاغڵ و خانه‌نشینكراوی شاره‌كانیخۆڕه‌م ئاباد،ئه‌هواز،ئابادان،مه‌شهه‌د،كرماشان،سنه‌،ئیزه‌وئالیگووده‌رز، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌دینه‌هاتنی خواسته‌كانیان له‌ به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ئامووزش و په‌روه‌روشی شاره‌كانیان، كۆبوونه‌وه‌.

مۆعه‌لیمانی شاغڵ و خانه‌نشینكراو، خوازیاری به‌ڕێوه‌چۆنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان له‌ ئاستی ٨٠ له‌ سه‌دی مامۆستایانی زانكۆ، هه‌روه‌ها هاوسانسازی حقووقی خانه‌نشینكراوان بوون. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كۆبوونه‌و‌انه‌ به‌ دوای بانگهێشتی سه‌رانسه‌ری مۆعه‌لیمانی كیشوه‌ر ده‌ستی پێكردووه‌. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا مۆعه‌لیمانی كارنامه‌ سه‌وز بۆ ١٨مین ڕۆژی به‌رده‌وام و له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سه‌ره‌نج نه‌دان به‌ داخوازییه‌كانیان، له‌ به‌رانبه‌ر بینای ئامووزش و په‌روه‌رشی تاران كۆبوونه‌وه‌.

مطالب مرتبط