كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی سه‌رانسه‌ری خانه‌نشینكراوان

 

سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٢ی خاكه‌ڵێوه‌، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خانه‌نشینكراوانی شاره‌كانی تاران، بوشێهر، زه‌نجان، كرماشان، قه‌زوین، ته‌ورێز، ئه‌راك، شیراز، بێهشه‌هر، نه‌وشه‌هر، نیشابوور، شووش، ئه‌هواز، كه‌ره‌ج، ئیلام و خۆره‌م ئاوا، به‌ كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیا له‌ به‌رامبه‌ر رێكخراوه‌ حكوومییه‌كان، خوازیاری پێراگه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی نارازی له‌ تاران له‌ به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلیسی ڕژیم كۆبوونه‌وه‌ و خانه‌نشینكراوانی شاره‌كانی دیكه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ته‌ئمین ئیجتیماعی خوازیاری نه‌مانی نایه‌كسانی و دابین كردنی خه‌ده‌ماتی بیمه‌یی و هاوسانسازی حقووقه‌كانیان به‌ پێی هێڵی هه‌ژاری بوون.

You may also like...