ناڕەزایەتی پەروەردەکارانی پێش دەبستانی ئیزە

ڕۆژی چوارشەممە 18ی مانگی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە پەروەردەکارانی پێش دەبستانی ئیزە، لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان لە بەرامبەر بینای فەرمانداری ئەو شارە کۆبوونەوە.

پەروەردەکاران خوازیاری یەکلاکردنەوەی باروودۆخی دامەزراندنیانن لە ئاست بەڵینە ناڕاستەکانی بەرپرسانی شاری ئیزە ناڕازین. پەروەردەکارانی ناڕازی بە وتنەوەی درووشم و بەدەستەوە گرتنی لافیتە داواکاری گۆڕینی باردوودۆخەکەیان بوون.

You may also like...