ڕاگوێزرانی چالاكی مه‌ده‌نی “فه‌رانه‌ك جه‌مشیدی” بۆ زیندانی سنه‌

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی جۆزەردان،فەرانەک جەمشیدی، چالاکی ژینگەیی و ئەندامیکۆمەڵەی سەوزی کوردستان، بۆ جێبەجێ‌کردنی حوکمەکەی، ڕاگوێزی به‌ندیخانه‌ی شاری سنە کرا.

به‌ پێی ڕاپۆۆرته‌كان، ،فەرانەک جەمشیدی مانگی ڕێبەندانی ساڵ ١٣٩٩ی هه‌تاوی، بە تۆمەتیئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیمبە ٤ ساڵ زیندانیی تەعزیریی مەحکووم کرابوو كه‌ له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ بۆ ١ ساڵ زیندانی ته‌عزیری كه‌م كرایه‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ ناوبراو بۆ ماوەی سێ مانگ و ١١ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسیی ئیدارەی ئیتلاعات ڕاگیرابوو و پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوە بۆ بەندی ژنان لە  زیندانی سنە ڕاگوێزرا.

You may also like...