کوژران و برینداربوونی شه‌ش کۆڵبەرخەڵکی شاره‌كانی ورمێ و نه‌وسوود

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی مانگی خەرمانان، لە کوێستانەکانی سنووری پارێزگای وان لە باکووری کوردستان، فڕۆكه‌كانی تورکیا کاروانێکی کۆڵبەرانیان کردووەتە ئامانج كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ لانیکەم دوو کۆڵبەر کوژرا و سێ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ و هه‌ر له‌ ڕۆژه‌دا كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكیسه‌لاس باوه‌جانیبه‌ هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ختی بریندار بووه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە کە له‌ سنووری توركیا کوژراونئالیشان حەیدەریتەمەن ١٨ ساڵ وسۆزدار ئەحمەدیتەمەن ٢١ ساڵ ڕاگەیەندراوە جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئەم کۆڵبەرانە خەڵکی گوندیکورانی سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ئورمیە بوون و هەتا ئێستا ناسنامەی ئه‌و سێ كۆڵبه‌ره‌ برینداره‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌. به‌ پێی هه‌واڵه‌كان لانیكه‌م ٨ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش له‌ لایه‌ن هێزه‌ سنوورییه‌كانی توركیاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه‌ چاره‌نووسیان نادیاره‌. هه‌روه‌ها ناسناوی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌ی خه‌ڵكی شاریسه‌لاسی باوه‌جانی” “بۆرهان یۆسفییه كه‌ به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌وه‌ ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ ژێر چاودێری پزیشكی دایه‌.

مطالب مرتبط