کۆبوونەوەی دەرچووانی ڕشتەی حقوق لە تاران

ڕۆژی چوارشەممە 18ی مانگی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە دەرچووانی ڕشتەی حقوق لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی داواکارییەکانیان لە بەرامبەر مەجلیسی ڕژیم لە تاران کۆبوونەوە.

دەرچووانی ناڕازی خوازیاری لابردنی بەربەستەکانی سەر کاری وەکالەت، سەردەفتەری و کارناسی بوون. هەر وەها بە وتنەوەی درووشمگەلێک داواکاری بردنە سەڕێی ڕادەی وەرگرتنی خوێندکار لەو ڕشتەیە دا بوون.

You may also like...