کۆبوونەوەی سەرتاسەری خانەنشینکراوان

ڕۆژی چوارشەممە 18ی مانگی خاکەلێوە، خانەنشینکراوان لە 19 شار لە بەرامبەر سازمانی تەئیمن ئیجتماعی شارەکانیان کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەی خانەنشینکراوان له‌ تاران، وێڕای ئەمنییەتی بوونی فەزاکە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ڕژیمەوە به‌ڕێوه‌چوو. بەشداربوان بە وتنەوەی درووشم و بەدەستەوە گرتنی لافیتە ناڕەزایەتی خۆیان لە ئاست زوڵم و ستەمی کاربەدەستان دەربڕی. خانەنشینکراوانی ناڕازی خوازیاری زیاد کردنی مافی خانەنشینی، بەکردەوەدەرهاتنی یاسای هەمسان کردنی مافەکان، لابردنی بەربەستەکانی بیمەی کۆمەڵایەتی و چەند داواکاری دیکە بە تایبەت خوازیاری ئازادی بێ شەرت و مەرجیئیسماعیل گرامیبوون.

You may also like...