کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی پاڵاوگەی گازی بێهبەهان

ڕۆژی شەممە 21ی مانگی خاکەلێوە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتیئاوا جەهانبینلە ناڕەزایەتی بە هەڵاواردنی کارفەرما لە بڕی حەقدەستەکان کۆبوونەوە.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، کارفەرما فەننی نەبوونی ئەو کرێکارانەی کردۆته‌ بە بیانوو بۆ هەڵاواردن لە بڕی حەقدەستەکان. بەڵام کرێکارانی ناڕازی دەڵێن هەموو ئەو کەسانەی لەم شیرکەتە کار دەکەن کرێکاری فەنین. کارفەرما هەرەشەی کردووە لە ئەگەری ڕازی نەبوون بە بڕی حەقدەستەکان، کرێکارانی ناڕازی دەتوانن لە شیرکەت کار نەکەن و بڕۆن.

You may also like...