گیان له‌ده‌ست دانی شه‌ش كرێكار له‌ كرمان

له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، شه‌ش كرێكاری ئیداره‌ی به‌رقی كرمان كه‌ له‌ پرۆژه‌ی گوازتنه‌وه‌ی به‌رق بۆ به‌شیهێرمه‌ككاریان ده‌كرد، به‌ هۆی هاتنی لافاو له‌و ناوچه‌یه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ئیداره‌ی به‌رقی كرمان كه‌ له‌ پرۆژه‌ی گوازتنه‌وه‌ی به‌رق بۆ گوندیهێرمه‌كی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌یگولبافكاریان ده‌كرد به‌ هۆی هاتنی لافاو له‌م ناوچه‌یه‌ تووشی ڕووداو بوون و گیانیان له‌ ده‌ست دا. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ته‌رمی ئه‌م كرێكارانه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٤ی گوڵان دوزراوه‌ته‌وه.‌

You may also like...