چی لێ بڵێم، چۆن باسی کەم؟!!!

 

 

لەو  تاریکستانی  بیرە

ئێستا ژیان قەستە سەرە

شەوەزەنگێکی دوبارە

کۆنەپررستی  ڕابەرە

ئەوەی  ئەوجار هاتە  ئارا

بیست ساڵ بەرلە ئێستا روخا

بەڵام  سێر لە وەدایە

سەری هەڵداوە  هەمیسا

ئەو کاروانە کۆن پەرستە

گەرای  ڕەشترین ئازارە

کە بۆ ئەفغانستان  دیسان

بۆ ڕۆژ ڕەشی بێ هەوسارە

چونکە  کردەوەو  ئاکاری

هێتلێر ئاسای لە سەر دایە

دژی هەرچی  ئازادی یەو

مێژووی ڕابردووی هاوڕایە

ئازادی ومەزهه ب مەحاڵە

هەرگیز  پێکەوە جۆر نابن

مرۆڤ دەبێ   بیرکاتەوە

پینەو  پەڕۆ ناکرێ  نابن

تاڵبان ئەو گەرا   نزمە

دیسان هەلیان  بۆ ڕخساندن

زلهێزەکانی  چاو چنۆک

ڕێ  سەرکەوتنیان  خوڵقاندن

گەر بە وردی لێ بڕوانن

سناریۆکە، دەڵێ  پێمان

کە پشت بەستن بە زلهێزان

ڕۆژێک دەبێ   بە داڕمان

بۆوەی  دەرسی لێ وەر بگرین

بیکەینە  ڕێگای  ڕزگارین

بڕوا بە خۆ چاکترین  ڕەمزە

بۆ سەرکەوتنی  یەکجارین

ڕۆژئاوا سەرچاوەی  روونە

بۆ ئازادی   وپێکەوە   ژین

لە نەتەوەی  جۆراو جۆرا

کە بۆ  گشت لا بۆتە پەرژین

هەڵاواردن  وجیاوازی

بۆ ژن پیاو کپ کراوە

یەکسانیخوازی  هەوێنە

ژن  مافی خۆی  دەست هێناوە

ئەو ئەزمونە  ئاماژەیە

بۆ  ژنانی  ئەفغانستان

کە تەنیا بە دەستی خۆیان

دەتوانن  ڕزگاربن لە ژان

ئاسەواری  ژانی  ژن بوون

لە ژێر شەوەزەنگا  سڕ کەن

بە  خەباتێکی تێکڕایی

تاریکستان  قەڵت وبر کەن

گشت      ئازادیخوازەکانی

ئەو وڵاتە هەستنە سەر پێ

چەوساوەکان     ڕزگاریتان

بە بڕوا بە خۆیی  پێک   دێ

کاتێک  ئەوەو ئاسۆی  بیر بێت

قەڵای        پۆڵا        دادەڕێژن

بۆ      پێچانەوەی  زۆرداران

تامی  سەربستی  ئەچێژن

دیارە  قۆناخێکی  سەختەو

هەورازو    نەشیوی  زۆرە

بەڵام      ڕانەپەرین  ژانەو

بۆ دوارۆژتان  پڕ ئاسۆڕە

جاکەوایە  چاو   کەنەوە

بیری  تازە بێنە  کایە

کۆنەپەرستی  توڕ هەڵدەن

کە  دەریای  ڕۆژ ڕەشی  تیایە

یوتەبوری  ژاکاو

٢٠\٨\٢٠٢١

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

مطالب مرتبط