42
سەرلە بەیانی سێشەممە ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سزای سێدارەی سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “نیما مورادی” و “نوسرەتوڵڵا منەتی” خەڵکی ئیلام و “مێهدی خرسان” بەندکراوی عەرەب و خەڵکی دێهلۆڕان لە زیندانی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، نیما مورادی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و نوسرەتوڵڵا منەتی و مەهدی خرسان لەم ساڵانەی دواییدا له سێ دۆسیه‌ی جیاواز بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. هه‌روه‌ها، به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “تالب سه‌یف” كه بڕیار بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ به‌ندكراوه ئێعدام بكرێت، بۆ پێنجه‌مین جار گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه به‌ندی تاكه‌كه‌سی و به‌رپرسانی زیندانی ئیلام به‌و شێوه‌یه ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی ئه‌ده‌ن.