Home » دەربارەی ئێمە

دەربارەی ئێمە

1- سایتی پەیام و سۆسیال میدیاکانی تری ئەم گروپە ڕۆڵێکی میدیایی گشتییان بۆ خۆیان دیاریکردووە. لەم دونیا نادادپەروەرانەیەی کە ئەمڕۆکە مرۆڤایەتی تێدا دەژی، ئێمە ڕۆڵێکی میدیاییمان هەڵبژاردووە کە پێچەوانەی ڕەوتی گشتییە. میدیایەک کە دەنگی هەموو کەسانی سەربەخۆ، حیزب و ڕێکخراو و دامەزراوەگەلێک بێت کە بۆ ئازادی، یەکسانی، دیموکراسی، دادپەروەری، ژینگەیەکی تەندروست و سەقامگیر، جیهانێکی بێ شەڕ، بێ هەڵاواردن و دژ بە چەوساندنەوە خەبات دەکەن. گروپی میدیایی پەیام، میدیایەکی چەپ و سۆسیالیستی دەبێت کە هەوڵ دەدات بۆ بنیاتنانی جیهانێکی ئازاد و یەکسان بۆ هەمووان بەبێ گوێدانە ڕەگەز، چین و توێژ، ڕەنگی پێست و ئایین. هەر لەسەر ئەم بنەمایەشە کە هەوڵدەدەین خەبات و هەوڵدان بۆ گەیشتن بەم ئامانجە بەهێزتر بکەین، بۆیە میدیای پەیام ڕەنگدانەوەی ئامانجێکی لەو شێوەیە دەبێت.

2- پەیام سایتێکی ئینتەرنێتی و کۆمەڵێک تۆڕی کۆمەڵایەتی وەک تێلێگرام، ئینستاگرام، ئێکس (تویتەر)، فەیسبووک و یوتیوبە کە هەڵسوڕانی خۆی لە چوارچێوەی بڵاوکردنەوەی هەواڵ، ڕاپۆرت، تەحلیل “شیکردنەوە” و هەڵسەنگاندنی ڕووداوەکان، گفتوگۆ، مشتومڕ، گفتوگۆی تیۆری پێشکەش دەکات.
3- ڕەچاوکردنی پرەنسیپی ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ، دوورکەوتنەوە لە ئازاردان و سوکایەتیی تاکەکەسی، دوورکەوتنەوە لە بڵاوکردنەوەی دەنگۆ و تۆمەت بۆ کەسانی ڕاستەقینە و یاسایی، وریایی لە متمانەپێکردن و ڕەوایی هەواڵەکاندا، هەوڵدان بۆ پابەندبوون بە بنەما و پێوەرە ناسراوەکانی پیشەی ڕۆژنامەگەری بەرپرسیار و خاوەن باوەڕ، بنچینەی کاری ستافی سەرنوسەر، پەیامنێر و نووسەرانی ئەم سایتەیە.
4- سایتی پەیام میدیایەکی ئینتەرنێتە. ناوەڕۆکەکەی لەژێر چاودێریی سەرنوسەر و سەرپەرشتی دەستەی نوسەران بڵاودەکرێتەوە.

5- پەیام میدیای هەموو چالاکوان، حیزب، بزووتنەوە ئازادیخوازەکان، سۆسیالیست، کرێکاری، دیموکرات و چەپەکانە. ڕەنگدانەوەی داخوازییەکانی کرێکاران و موچەخۆران، بێکاران، ژنان و ئاڕاستە سێکسی و جێندەریەکان، گەلانی ستەملێکراو، خوێندکاران، مامۆستایان، ڕۆشنبیران، کۆڵبەران، سوختبەران، نووسەران، چالاکوانان، داکۆکیکارانی پاراستنی ژینگە و هەموو چین و توێژە بندەستەکان و خەڵکی زەحمەتکێشی کۆمەڵگایە.
6- بانگهێشتی خوێنەران و سەردانکەرانی سایتەکە دەکەین کە هاوکارمان بن بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی هەریەک لە بەشەکانی ڕاگەیاندنی پەیام، بە ناردنی پێشنیار و ڕەخنە، ناردنی هەواڵ و زانیاری، پێشکەشکردنی بابەت و لێکۆڵینەوە سەبارەت بە ئێران و پرسەکانی جیهان.
7_ بۆ بڵاوکردنەوەی پەیام و هەڵوێست و بابەتەکانتان بە شێوەیەکی خێرا، کۆپییەکی لە فۆرمەتی ((M. Word بنێرە بۆ ئیمەیڵی سایتی پەیام.
بە بڵاوکردنەوە و ناساندنی سایتی پەیام و باقی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی وەک ئینستاگرام، یوتیوب، ئێکس (تویتەر)، تێلێگرام و فەیسبووک هاوکارمان بن لە فراوانکردن و ناساندنی ئەم تۆڕە زانیارییە.
ناونیشانی ئیمەیڵەکەمان بۆ ناردنی بابەت و هەواڵ و ڕاپۆرت بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

payaam.org@gmail.com

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net