6

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەعدی ئێرانی، هاووڵاتییەکی دانیشتووی پیرانشار، ڕۆژی هەینی ١٥ی ڕەشەمە، بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی نەقەدە ئازاد کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو هاووڵاتییە، ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانباری ئەمساڵ، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکەی بە بێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنییەکان کراوە. شایانی باسە کە ناوبراو بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٠ ڕۆژ لە گرتووخانەکانی ئیتلاعات مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ ڕاگیراوە و پاشان ڕەوانەی بەندیخانەی شاری نەغەدە کراوە.