46
ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٣، “جەلیل مەولوودی” زیندانی سیاسی خەڵکی بوکان بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، “جەلیل مەولوودی” زیندانی سیاسی خەڵکی بوکان و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ڕاپەڕینی ژن،ژیان، ئازادی، بە دانانی بارمتەی پێنج ملیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. جەلیل مەولوودی ئێوارەی ڕۆژی ٢٩ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٢، بە بێ بهڵگهی قهزایی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتهوه لە شاری بوکان دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕاگوێزی گرتووخانهی ئهو ناوهنده ئهمنیهتیه له ورمێ كرابوو.