2

ڕۆژی ڕابردوو، “ئه‌كبه‌ر دانش سه‌راوه‌ردی” چالاكی سیاسی و خه‌ڵكی شاری ئیسفه‌هان، به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی له زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان ئازاد بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو ڕۆژی ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری ئیسفه‌هان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ده‌ستگردی ئه‌و شاره كراوه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و چالاكوانه به هۆی وتنه‌وه‌ی هه‌ندێك بابه‌ت له كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٨ی هه‌تاوی خه‌ڵكی ئێران دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.