4
ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی ڕه‌شه‌مه، ئه‌مجه‌د گریاخێز چالاكی كرێكاری شاری سنه و ئه‌ندامی كه‌مپه‌ینی نا بۆ سێداره، پاش ٣٥ ڕۆژ به‌ندكران، به دانانی وه‌سیقه له زیندانی ئه‌و شاره ئازاد كرا.
ڕۆژی ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، ئه‌مجه‌د گریاخێز هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی دیكه به بیانووی به‌شداری له مانگرتنی شكۆداری خه‌ڵكی كوردستان دژ به سزای سێداره ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی سنه گوازرایه‌وه. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و ده‌رمان بێبه‌ش و دۆخی ته‌ندرووستی خراپتر بووه.