15
ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، “بنیامین ڕه‌حیم پوور” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سنه، دوای تێپه‌ڕبوونی ١٩ ڕۆژ به سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، به دانانی بارمته ئازاد كرا.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئه‌م هاووڵاتییه ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵه، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوون له سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی بنیامین، تا چه‌ند ڕۆژ له چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كه‌یان ئاگادار نه‌بوون، كه دوایی به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ ملیونی به مه‌رج ئازاد كراوه.