6

ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، “ئه‌میر محه‌ممه‌د خۆش ئێقباڵ” له به‌ندكراوانی دۆسیه‌ی ئێكباتان، به دانانی بارمته‌ی ٥٠ ملیاردی ئازاد كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ڕۆژانی ڕابردوودا دوو به‌ندكراوی دیكه‌ی هه‌مان دۆسیه به ناوه‌كانی “عه‌لیڕه‌زا بهرمهرز پوورناك و عه‌لیڕه‌زا كه‌فایی”، به دانانی بارمته‌ی ٥٠ ملیاردی له زیندانی ئێڤین ئازاد كرابوون. به وته‌ی پارێزه‌ران، كۆمه‌ڵێكی دیكه له زیندانیانی ئه‌م دۆسیه‌یه، به هۆی له سه‌ره‌وه بوونی نرخی بارمته و ناتوانی له دابین كردنی، هێشتا له زیندان مانه‌ته‌وه و له ڕۆژانی داهاتوودا هه‌وڵی ئازاد كرانی به‌ندكراوانی دیكه‌ش ئه‌درێت.