89
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی حسەین مەحموودپوور ٥١ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی گرگوول سەربە پیرانشار بەدانانی بارمتەی ٢ملیارد تمەنی بەشێوەی کاتی لە زیندانی ڕژێمی ئێران لە شاری نەغەدە ئازاد کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، سێشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، هیزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیانکوتایە سەرماڵی ناوبراو و دەستبەسەریان کرد.
شیاوی باسە کە، هێزە ئەمنییەکان ناوبراویان بە ئەندامەتی و هاریکاری حیزبە کوردییە ئوپوزیسیۆنەکانی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردووە.
جێی بیرهێنانەوەیە، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەری لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری هەڵبژێردراوی خۆی بێبەری کراوە.
ق.ش