
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه به ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شارستانی “شاهین شه‌هر” ڕاگه‌یندراوه كه به مه‌رجی به‌شداری له ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبه‌ندان، ئازاد ده‌كرێن.
به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ڕژیمه‌وه پێیان ڕاگه‌یندراوه كه له ئه‌گه‌ری به‌شداری نه‌كردنیان له ڕێپێوانی ساڵیادی به ده‌سه‌ڵاتی گه‌یشتنی كۆماری ئیسلامی، ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانیان كه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، ڕووبه‌ڕووی حوكمی قورسی قه‌زایی ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها به ده‌ستبه‌سه‌ركراوان ڕاگه‌یندراوه كه له ئه‌گه‌ری به‌شداریان له ڕێپێوانه‌كه‌دا، به شێوه‌یه‌كی كاتیی و به مه‌رج ئازاد ده‌كرێن. ئه‌مه له كاتێكدایه كه لایه‌نگه‌رانی حكومه‌ت بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه، ساڵ به ساڵ كه‌متر ده‌بنه‌وه و كۆماری ئیسلامی ناچار به به‌ڕێوه‌بردنی ڕێپێوانی ده‌ستكرد له شاره‌كاندایه.