
ڕۆژی ڕابردوو، ” سیسیل كۆهلر و ژاك پاریس” دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی وڵاتی فه‌رانسه، پاش سێ ساڵ به‌ندكران له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، ئازاد كران.
ئه‌و دوو به‌ندكراوه ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی و هاوكات له گه‌ڵ سه‌ردانیان له ئێران، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران. سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، میدیاكانی سه‌ر به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕایانگه‌یاند كه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ئیسرائیل” و “سیخۆڕی”، حوكمی قورس به سه‌ریاندا سه‌پێندراوه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و دوو شارومه‌نده پاش ئازاد كرانیان له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه، ده‌ستبه‌جێ به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی كونسولخانه‌ی فه‌ڕانسه بوون.