ئازادی دوو هاووڵاتی به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم به‌ دانانی بارمته‌

له‌ ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ ١٢ و ١٣ی خەر‌مانان، دووهاووڵاتی به‌ندكراو له‌ شاره‌كانی ورمێ و سنه‌، به‌ دانانی بارمته‌ی قورس ئازاد كران.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ،ئه‌یوب هه‌ركیهونه‌رمه‌ند و خه‌ڵكی شاری ورمێ، پاش چه‌ند ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كران و لێپرسینه‌وه‌ له‌ گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعات، به‌ دانانی بارمته‌ی یه‌ك ملیار و پانسه‌د ملیۆنی به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.

ڕۆژی ڕابردوو، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری دێگولان و دانیشتوی شاری سنه‌ به‌ ناویمحه‌ممه‌د ئه‌ڵڵا ڕه‌زاییپاش دوو مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، به‌ دانانی بارمته‌ به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net