28
شه‌وی دووشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه، دوو چالاكی ژینگه‌پارێز به ناوه‌كانی “هوومه‌ن جه‌وكار” و ” نیلووفه‌ر به‌یانی” پاش چه‌ند ساڵ زیندان ئازاد كران.
پێشتر پارێزه‌ری ئه‌و به‌ندكراوانه ڕایگه‌یاندبوو كه “نیلووفه‌ر به‌یانی”، “سپیده كاشانی”، “هوومه‌ن جه‌وكار” و “تاهر قه‌دیریان” چوار چالاكی ژینگه‌پارێزی زیندانی به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وتوون و بڕیاره له زیندان ئازاد بكرێن. ئه‌و چوار چالاكه ژینگه‌پارێزه هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێ چالاكی دیكه به ناوه‌كانی “كاڤووس سه‌یدئیمامی”، “موراد تاهباز” و “عه‌بدۆلڕه‌زا كووهپایه” له زستانی ساڵی ١٣٩٦ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزران.