ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی خهزهرڵوهری ١٤٠٣، سامان یاسین پاش دوو ساڵ به‌ندكران به دانانی وه‌سیقه ئازاد و مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی پێ درا.
سامان یاسین هونه‌رمه‌ندی بواری ڕه‌پ له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له شاری كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه دا ناچار به دانپێدانانی زۆه‌رملێ دژبه خۆی كرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه سه‌ره‌تا به موحاره‌به و ئێعدام مه‌حكووم كرا، به‌ڵام حوكمه‌كه‌ی له دیوانی باڵای وڵات ڕه‌د كرایه‌وه. سامان له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا دوو جار ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی كراوه. ڕۆژی ٢٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌ندكراوه بۆ جارێكی دیكه داداگایی و به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” به پێنج ساڵ زیندان و دووخستنه‌وه بۆ زیندانی شاری بابه‌ك له پارێزگای كرمان مه‌حكووم كرا.