ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، سوولماز حه‌سه‌نزاده، خۆشكی نه‌مر، محه‌ممد حه‌سه‌نزاده، پاش ٨ ڕۆژ مانگرتن له خواردن له زیندانی ورمێ، به دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرا.
ڕۆژی ٩ی گه‌لاوێژ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی بۆكان هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی “محه‌ممه‌د حه‌سنزاده”، له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، هێرشیان كرده سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن زاده باوك و سوولماز حه‌سه‌نزاده خۆشكی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن زاده پاش یه‌ك ڕۆژ به‌ندكران به وه‌سیقه‌ی قورس ئازاد كرا و سوولماز بۆ به‌ندی ژنانی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا. سوولماز حه‌سه‌نزاده له زیندان دژبه ناڕوونی چاره‌نووسی ده‌ستی دایه مانگرتن له و پاش ٨ ڕۆژ، سێشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، به دانانی وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.