ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، سێ چالاكی كرێكاری به ناوه‌كانی حه‌سه‌ن سه‌عیدی، كه‌یوان موهته‌دی و ڕه‌زا شه‌هابی كه له به‌ندی ٤ی زیندانی ئێڤین،ئازاد كران.
ئه‌م سێ چالاكه كرێكارییه مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠١ و به‌دوای ده‌ستپێكی شه‌پۆلی سه‌ركوتی موعه‌لیمان، كرێكاران و خوێندكاران له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و په‌روه‌نده‌سازیان بۆ كرا. حه‌سه‌ن سه‌عیدی، ڕه‌زا شه‌هابی و كه‌یوان موهته‌دی له ماوه‌ی به‌ندكرانیان دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كرابوون. ئه‌و سێ چالاكه كرێكارییه پێشتر به شه‌ش ساڵ زیندان سزا درابوون، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر حوكمه‌كه‌یان بۆ سێ ساڵ و شه‌ش مانگ كه‌م كرا و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی به‌ندكران له زیندان ئازاد كران.