ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی ئه‌یووب جه‌وانپور له زیندانی سه‌قز، لوقمان زه‌نگی له زیندانی شنۆ و ئه‌میرحسێن حه‌قجوویان له زیندانی كرماشان به دانانی وه‌سیقه ئازاد كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌یووب جه‌وانپور ڕۆژی ڕابردوو به دانانی وه‌سیقه له زیندانی سه‌قز ئازاد كراوه و بۆ تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی ١٥ مانگ به‌ندكرانی دوور ده‌خرێته‌وه بۆ شارستانی باوی سه‌ر به پارێزگای خووزستان و ئه‌بێ له‌وێ ژیان به‌سه‌ر ببات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، لوقمان زه‌نگی كه له ڕێكه‌وتی ١٤ی خه‌رمانانی ١٤٠٣ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ڕۆژی ڕابردوو به دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندانی شنۆ ئازاد كراوه و چاوه‌ڕێی كاتی دادگاییكردنی ده‌بێت. هه‌روه‌ها، ئه‌میرحسێن حه‌قجوویان له هاوڕێیانی ڕه‌زا ڕه‌سایی، به‌ندكراوی سیاسی ئێعدامكراو كه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ڕۆژی ڕابردوو به دانانی وه‌سیقه له زیندانی دیزڵاوای كرماشان ئازاد كراوه.