ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌ز، عوسمان ئیسماعیلی، چالاكی خۆشناوی كرێكاری خه‌ڵكی سه‌قز، پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی به‌ندكرانی له زیندانی سه‌قز ئازاد و له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه و دۆستانیه‌وه پێشوازی لێ كرا.
عوسمان ئیسماعیلی له ڕێكه‌وتی ١٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١، به بێ حوكمی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌و چالاكه كرێكارییه له مانگی گه‌لاوێژی ١٤٠٢ دا، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سه‌قز به سه‌رۆكایه‌تی قازی موسته‌فایی به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له كۆمه‌ڵه” به ٣١ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندان و تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام له ڕێگه‌ی به‌شداریكردن له مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی ژینا ئه‌مینی” به ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا. به‌پێی یاسای كۆكردنه‌وه‌ی سزاكان، زۆرترین سزا واته ١٦ مانگ بۆ عوسمان ئیسماعیلی جێبه‌جێ كرا و ڕۆژی چوارشه‌ممه پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی به‌ندكرانی له زیندانی سه‌قز ئازاد كرا.