4

ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی باكووری كوردستان، پاش زیاتر له ٦ ساڵ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، به شێوه‌یه‌كی كاتیی ئازاد كرا.
به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “سه‌ردار ئوزمیش“، ڕێكه‌وتی ٢٠ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٨ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراوه. ناوبراو پاشان له لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ئه‌ندام بوون له یه‌كێك له حیزبه‌كانی دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی” حوكمی ١٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، كه دواتر حوكمه‌كه‌ی بۆ ١٠ ساڵ كه‌م كرایه‌وه.