6

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، “عه‌زیزه مورادیان” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان پاش زیاتر له دوو مانگ ده‌ستبه‌سه‌ركران، به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی به شێوه‌یه‌كی كاتیی ئازاد كرا.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٠ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی به‌وپه‌ڕی توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كرا. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه تا كاتی ئازادكرانی، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و ده‌رمان بێبه‌ش كرابوو و هه‌روه‌ها له ژێر توندترین ئه‌شكه‌نجه‌كانی هێزه‌كانی ڕژیمدا بووه.