5

به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه پاش یه‌ك مانگ ده‌ستبه‌سه‌ركران، به دانانی بارمته‌ی یه‌ك میلیاردی به شێوه‌یه‌كی كاتیی له زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره ئازاد كراوه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “ئیدریس خوداكه‌ره‌می” چالاكی كرێكاری، ڕۆژی شه‌ممه ٦ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه كراوه. شایانی باسه ناوبراو له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی تاكوو ئێستا، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.