ئازادی كاتیی یه‌كێك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری ئیلام كه‌ له‌ ڕه‌وتی  ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباردا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به‌ دانانی بارمته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كاتیی ئازاد كراوه‌.

ڕاپۆرته‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و چالاكوانه‌ به‌ ناویدلارام كازمی، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی به‌فرانبار، به‌ هۆی به‌شداری له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له‌ شاری ئیلام، پاش هێرشی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ناڕازیان، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ناوبراو تا كاتی ئازادكرانی، له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net