ئازادی كاتی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن زاده‌ و ناڕوونی چاره‌نووسی سولماز حه‌سه‌ن زاده‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی گه‌لاوێژ، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن زاده‌ باوكی نه‌مر محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زاده‌، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا له‌ شاری بۆكان، به‌ دانانی وه‌سیقه‌ له‌ زیندان ئازاد كرا.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی گه‌لاوێژ و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی “محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زاده‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی حه‌سه‌ن زاده‌ و كاك ئه‌حمه‌د و كچه‌كه‌ی به‌ ناوی سولمازیان به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن زاده‌ به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی قورس له‌ زیندان ئازاد كرا، به‌ڵام سولماز حه‌سه‌ن زاده‌ بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزراوه‌. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجییه‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان كاك ئه‌حمه‌دیان به‌ “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار كردووه‌ و سه‌رقاڵی دۆسیه‌سازی بۆ سولمازن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net