ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، “چیا نه‌سروڵڵاهی” هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی مه‌هباد، پاش تێپه‌ڕبوونی چوار مانگ بێسه‌رووشوێنی به دانانی بارمته‌ی ٥ ملیاردی، به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌هاباده‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كرا، ئه‌و به‌ندكراوه له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی‌دا له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنی به پارێزه‌ر بێبه‌ش كرابوو و ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی و هه‌روه‌ها شوێنی ڕاگرتنی، ئه‌و ناوه‌نده وڵامده‌روه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌بوو. جێگای ئاماژه‌یه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی كه به سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه‌دا سه‌پێندراوه زانیارییه‌ك لە به‌رده‌ستدا نییه.