5

ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌ز، “جه‌هانگیر ڕوسته‌می” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی فه‌رهه‌نگیانی هه‌رسین، به دانانی بارمته‌ی یه‌ك ملیارد و پانسه‌د ملیۆنی به شێوازێكی كاتی ئازاد كرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و هاووڵاتییه ته‌مه‌ن ٦٣ ساڵه، ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم له شاری هه‌رسین بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین كرا. شایانی باسه “جه‌هانگیر ڕوسته‌می” باوكی “ئێحسان ڕوسته‌می” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤینه كه ڕێكه‌وتی ٢٩ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.