2

“داوود ڕه‌زه‌وی” چالاكی سنفی و ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ندیكاری شیركه‌ت واحد، به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی، پاش سێ ساڵ به‌ندكران له زیندانی ئێڤین ئازاد كرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ ی هه‌تاوی، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین كرابوو. ئه‌و هاووڵاتییه به كۆبوونه‌وه‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی و سنفی له به‌رده‌م زیندانی ئێڤین، پێشوازی لێ كرا و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو چالاكانی سیاسی، كرێكاری، مه‌ده‌نی و به‌ندكراوانی عه‌قیده‌تی بوون.