ئازادی كاتی دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌ به‌ دانانی بارمته‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ ٢٦ و ٢٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، دوو شارۆمه‌ند به‌ ناوه‌كانیموسا ڕه‌سوولیته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ وسۆران محه‌ممه‌د پوورته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ له‌ زیندانی نەغه‌ده‌ ، پاش دانانی بارمته‌ی قورس به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كران.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان،موسا ڕه‌سوولیخه‌ڵكی شاری پیرانشار كه‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ ٢٠ ڕۆژ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاته‌ه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ و پاشان ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئەو شارە كرابوو، به‌ دانانی بارمته‌ی ٣ ملیاردی به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. هه‌روه‌هاسۆران محه‌ممه‌د پوورهاووڵاتی خه‌ڵكی شاری پیرانشار كه‌ ڕێكه‌وتی ٧ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به‌ هه‌مان شێوه‌ پاش ٢٠ ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازار، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی نه‌غه‌ده‌ كرا و ئێستا به‌ دانانی بارمته‌ ئازاد كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ ناوبراوان له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیاندا له‌ مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر بێبه‌ش كرابوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net