
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “كه‌یومه‌رس و مسته‌فا ئه‌ده‌وایی” پاش ماوه‌یه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ر كران له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانەوە، به دانانی بارمته تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگای ڕژیم له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانیان به شێوازێكی كاتی ئازاد كران.
ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌ی خه‌ڵكی گوندی “سلێن” سه‌ر به شاری مه‌ریوان، ڕێكه‌وتی ١٥ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری مه‌ریوانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان و چالاكانی مه‌ده‌نی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داخوازی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان بۆ دانانی بارمته به مه‌به‌ستی ئازادی كاتی ئه‌و دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، نه‌ك ته‌نیا سه‌باره‌ت به “كه‌یومه‌رس و مسته‌فا ئه‌ده‌وایی” زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نه‌بوو، به‌ڵكوو هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه كه به چه تۆمه‌تێك ئه‌و دوو هاووڵاتییه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
 
			         
			         
			         
                    