ئازادی كاتی دوو هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی سه‌قز و سه‌رده‌شت

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو له‌ شاری سه‌قز و گوندیسیسێر سه‌ر به‌ شاری سه‌رده‌شت، به‌ دانانی بارمته به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كران.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ،ئه‌سعه‌د سدیقیله‌ ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی شاخه‌وانانی هه‌ڵۆی سه‌قزبه‌ دانانی بارمته‌ی یه‌ك ملیاری تا كاتی كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كه‌ی، له‌ زیندانی ناوه‌ندی سه‌قز ئازاد كرا. هه‌روه‌هامحه‌ممه‌د ئه‌مین حه‌سه‌ن زاده‌ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و ناسراو به‌مینه‌، خه‌ڵكی گوندی سیسێر سه‌ر به‌ شاری سه‌رده‌شت، پاش ٧ مانگ و ١٣ ڕۆژ به‌ندكران له‌ زیندانی ئه‌و شاره‌، به‌ دانانی بارمته‌ به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كرا. ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سه‌رده‌شته‌وه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و به‌ بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net